
وتاریکی ئه‌بوشوان سه‌رنجی بۆ نوسینی ئه‌م باسه راکێشام و هانی دام تا منیش بڵێم کاک ئه‌بو کاروان ، ئه‌بو شوان راست ده‌ڵێ که که‌مال شاکر سه‌ر کۆزه‌ره‌ی پاشماوه‌ی که‌لاوه‌که ده‌هارێ، چونکه به‌نده ده‌توانێ له روانگه‌ی بنه‌ماڵه‌که‌مانه‌وه راست و دروستی قسه‌کانی ئه‌بو شوان به‌به‌ڵگه‌ی زیاتره‌وه بسلمێنم و په‌رده له‌سه‌ر زۆرشت لابده‌م ، من وه‌ک ئه‌ندامێکی بنه‌ماڵه‌ی عبدلقادرفارس ) مافی ئه‌وه‌م نیه که ره‌خنه‌تان لێ بگرم یان باس له‌و سیاسه‌ته بکه‌م که حیزبه‌که‌تانی به‌ره‌و تێشکانێکی نه‌وعی بردوه، یان بمه‌وێ ریگاتان پێ نیشان بده‌م، چونکه به‌نده له مێژه ئێوه‌م به جێهێشتوه‌و له‌مێژیشه بروام به سیاسه‌ت و دیسپلینی حیزبه‌که‌تان نه‌ماوه. به‌ڵام مافی ئه‌وه‌م هه‌یه وه‌ک ئه‌ندامێکی ئه‌و خێزانه که‌مێک سه‌رو دڵتان بگرم و بێ وه‌فایی و ئه‌وناحه‌قییانه‌ی ده‌رحه‌ق به خێزانه‌که‌ی ئێمه کردوتانه بخه‌مه رو. لێره‌دا باس له هه‌مو شته‌کان ناکه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له رابوردودا له‌سه‌ر مافی باوکم زۆرشتم وروژاند به‌ڵام ئه‌و پرسیاره‌تان لێ ده‌که‌م ئاخۆ له هه‌ڵبژاردنی 25\7\2009 ئه‌و ژنه‌ی که به چوارمنداڵه‌وه ماڵی زیندانه ته‌نگ و تاریکه‌کانی رژێم بو و به‌درێژایی ساڵ میوانی ماڵی خۆی بو له‌سه‌ر حیزبه‌که‌تان، بۆ ده‌نگی پێ نه‌دان و بۆ ده‌نگی به پارتیدا خۆ له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بو که کوره‌که‌ی پارتیه نا؟ ده‌زانن بۆ چونکه ئێوه‌ی پرۆلیتار بون به بۆرژوازو که‌وتنه کۆ کردنه‌وه‌ی سامان بۆ خۆتان و ئاگاتان له‌که‌سانی تری به‌شمه‌ینه‌ت نه‌ماو بیرکردنه‌وه‌تان وابو ته‌نها ئێوه خه‌باتتان کردوه‌وبۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆتان هه‌رجاره‌و داسه‌که‌تان لای لایه‌نێک ده‌مه‌زر ده‌که‌ن به ئێستاشه‌وه، مافی ئه‌وه‌شم نیه پێتان بڵێم حیزبه‌که‌تان بچوک کردۆته‌وه بۆ قه‌واره‌ی خێزانێک و خه‌ڵکه کانیشتان ره‌نجاند ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی پشکی زیاترتان وه‌به‌ر بکه‌وێ، نا ئه‌وه په‌یوه‌ندی به‌منه‌وه نیه و خه‌میشی لێ ناخۆم ، به‌ڵام بۆ راستی و دروستی وتاره‌که‌ی ئه‌بو شوان ئه‌م راستیه ده‌خه‌مه‌رو به پێی بیره‌وه‌ری خۆم قسه‌ی له سه‌ر ده‌که‌م. له‌ساڵی 1982 چه‌ندان جار پیاوانی رژێم له قوتابخانه ده‌ریان ده‌هێناین و به‌ده‌ست سیخوره‌کانی به عسه‌وه زه‌رد هه‌ڵده‌گه‌راین و ماڵی خۆمانمان لێ ببوه دۆزه‌خ یان ژیانی ئێمه له خۆشاردنه‌وه‌دا به‌سه‌رمان ده‌برد یان له زینداندا ، دیاربو هه‌ر جاره‌و به پیی نه‌خشه‌یه‌ک ده‌هاتن بۆ گرتنی ئێمه ، مامۆستا‌و خه‌ڵکی گونده‌که‌مان ده‌توانن شاهیدی له‌سه‌ر ئه‌و راستیانه بده‌ن که چه‌ندین جار ئێمه‌ی قوتابی به‌ده‌ست پیاوانی رژێمه‌وه زه‌رد هه‌ڵده‌گه‌راین ، که‌مترین وه‌ختی خیزانه‌که‌مان له زینداندا 6 مانگی ده‌خایاندو زۆرترینیان ساڵ و هه‌شت مانگ ، زه‌ینه‌ب رشید ئه‌و ژنه بو که له زینداندا به چوار منداڵه‌وه توشی فه‌له‌جی هات و تائێستاش به‌ده‌م ئازاره‌وه رۆژ به‌رێ ده‌کات ،جگه له پێناسه‌یه‌کی درۆینی زیندانی سیاسی ئه‌و حیزبه نه‌یتوانی ته‌نانه‌ت به که‌پسولێکی مسه‌کن به‌سه‌ری بکاته‌وه ، به‌ڵام وه‌ک ئه‌بو شوان له‌نوسینه‌که‌یدا ده‌ڵێ ئێوه‌ی سه‌رکرده‌کانی ئه‌و حیزبه به‌دوای که‌یف و ئۆتۆمبیل و زه‌وی و سه‌فای ئه‌وروپاوه‌ن نه‌ک له‌خه‌می حیزب و خه‌ڵکانی خۆتاندا ، به‌ڵام ئه‌وانه‌شی که بون به‌سوته‌مه‌نی له پێناو ئه‌و خه‌باته‌ی که بۆ ئێوه بو به مایه‌ی خێر‌و خۆسی و رفایه‌تی ژیان ئه‌بێ تا دواساته‌کانی ژیانیان به ئازاره‌وه بناڵێنن . ئیتر داوای لێبوردنیش تازه چاره‌سه‌ری شکستی ئێوه ناکات و تائێستا چۆنتان هێناوه با هه‌ر وابرواو خۆشتانی له‌گه‌ڵ ماندو مه‌که‌ن و ته‌نها قه‌ده‌ریش ئه‌وحیزبه ده‌هێنێته وه سه‌ر رێگا نه‌ک هه‌وڵی ئێوه، دێزه‌و ده‌رخۆنه‌که‌ی خۆتان عه‌یبی نیه وچاکیشی مه‌که‌ن باله‌مه زیاتر خراپ نه‌بێ.hawar6868@yahoo.com









أضف تعليقا
<<الصفحة الرئيسية