رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی 1ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1388ی هه‌تاوی، له لایه‌ن یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێرانه‌وه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رین بۆ رێزدار مسته‌فا هیجری، سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به به‌شداریی به‌شێكی به‌رچاو له ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی لاوان پێكهات .
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه به چه‌ند وته‌یه‌ك له لایه‌ن به‌ڕێز دارا ناتق، سكرتێری گشتیی یه‌كیه‌تیی لاوانه‌وه ده‌ستی پێكرد كه به‌ڕێزیان هێمای به رۆڵی حیزبی دێموكرات له ره‌وتی خه‌بات‌و گرینگیدانی ئه‌و حیزبه به توێژی لاوان‌و رێكخراوی یه‌كیه‌تیی لاوان كرد، پاشان داوای له به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری كرد كه وته‌كانی له‌مه‌ڕ "لاوان‌و ره‌وش‌و بارودۆخی سیاسی و كومه‌لایه‌تیی لاوان له ئێران و به تایبه‌تی كوردستان" دا پێشكه‌ش بكات.
به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری له سه‌ره‌تای وته‌كانیدا، ئاوڕێكی كورتی له بارودۆخی توێژی لاوان له كۆمه‌ڵگای ئێران‌و دیارده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به پێی هه‌ندێك له ئاماره نوێیه‌كان له‌و پێوه‌ندییه‌دا خسته به‌رباسه‌وه‌و هۆكار‌و چۆنیه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و دیارده كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی بۆ ناله‌بار بوونی بارودۆخی سیاسی ـ كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێران‌و بوونی سیستمێكی داخراو و دواكه‌وتووی كۆماری ئیسلامی گه‌ڕانده‌وه. له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا سیاسه‌تی نوێی كۆماری ئیسلامی له هه‌مبه‌ر قوتابخانه‌و شوێنه‌گشتییه‌كان كه تێدا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر لاو هه‌یه و له لایه‌ن دام و ده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه پێڕه‌و ده‌كرێ خسته به‌رباسه‌وه، له‌و باسه‌دا تیشكی خسته سه‌ر بارودۆخی كچان له نێو بنه‌ماڵه، كۆمه‌ڵگا‌و ده‌ركه‌وتنی كچان وه‌ك هێزێكی نوێی كار له بازاڕ‌و ئیداره‌كانی ئێران‌دا خسته به‌رباسه‌وه‌و هه‌روه‌ها تیشك خسته‌سه‌ر ئه‌و له‌مپه‌رانه‌ی كه له لایه‌ن دامه‌زاراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیی كۆماری ئیسلامییه‌وه به مه‌به‌ستی هه‌رچی زۆرتر كۆنترۆڵی كچان‌و ژنان و خوێندكار رچاو ده‌كرێ.
به‌شێكی دیكه‌ی باسه‌كه‌ی به‌ڕێز مسته‌فا هیجری، گرینگی‌دان به رۆڵی رێكخراو و گرووپ و حیزبه‌كان له پێشخستنی كۆمه‌ڵگا و ته‌وسه‌عه‌ی سیاسیی وڵات‌دا و له‌و پێوه‌ندییه‌دا رۆڵی نه‌وه‌ی لاو و هێزی كارامه‌ی لاوی به‌رز نرخاند. به‌ڕێزیان ئاماژه به به‌شداریی سیاسیی لاوانی له پرۆسه‌ی سیاسیی حیزب و رێكخراوه‌كاندا كرد‌و وتی:"بوونی هێزی لاو و به‌شداریكردنیان له نێو حیزب و رێكخراوه‌كاندا، له هه‌موو وڵاتێكدا پێویستییه‌كی گرینگه بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی دێموكراسی". جێگای باسه كه له نێوان باسه‌كه‌یدا هێمای به رۆڵی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێرانی كرد وه‌كوو رێكخراوێكی تایبه‌ت به لاوان له كوردستانی ئێران و داوای له بنه‌ماڵه‌كان له كۆمه‌ڵگای كوردستاندا كرد كه لاوانیان هان بده‌ن هه‌تا له نێو رێكخراوی یه‌كیه‌تیی لاوان‌دا چالاكیی خۆیان ده‌ست پێ‌بكه‌ن هه‌تا خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی كورد له كوردستانی ئێران به‌ره‌و پێش بچێت و لاوان بتوانن به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی راوه‌ستن و به‌ربه‌ره‌كانێ بكه‌ن".
به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانی كاك مسته‌فا تیشك خستنه سه‌ر سیاسه‌تی به‌سیج كردنی لاوانی كوردستانی له لایه‌ن رێژیمی ئاخووندی كوماری ئیسلامی ئێرانه‌وه بوو كه داوا له لاوانی كوردستان كرد كه له‌و پێوه‌ندییانه‌دا وشیارانه‌و ئاگایانه رووبه‌ڕووی ئه‌و دیارده‌یه ببنه‌وه‌و فریوی ئه‌و سیاسه‌تانه نه‌خۆن. شایانی باسه كه به‌ڕێزیان له كۆتایی باسه‌كه‌دا وه‌ڵامی پرسیاری به‌شداربووانی دایه‌وه‌و پشتیوانیی خۆی له یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران دووپات كرده‌وه.
جێگای باسه كه كۆبوونه‌وه‌كه له نێو كۆڕی گه‌رمی لاوان و به به‌شداریی زۆری ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران له شاره‌كانی هه‌ولێر، سلێمانی‌و ... پاش 2 كاتژمێر كۆتایی پێهات.









أضف تعليقا
<<الصفحة الرئيسية