هیواكان نامرن.! ئاره‌زوو حیسامی
شه‌وه زه‌نگی پاییزێكی بێ ده‌نگ، پاییزێك كه ته‌نیا بۆ خۆم
ده‌یناسم، كه چلۆن سه‌ری حه‌زی زینده‌وه‌ره‌كان بێ به‌زه‌ییانه بۆ دیارده‌ی كۆتایی ژیان ده‌بات
تنۆكه‌ی ڕووبارێكی بێ فرمێسكی سه‌رزه‌وی و شنه‌بایه‌كی وشكی لاشه ته‌زیو، به‌ره‌و دونیای چاوه‌كانم هێدی هێدی خۆ ده‌رده‌خه‌ن
هه‌ست ئه‌كه‌م ئه‌وڕۆ من خۆمم و دوێنێ كه‌سێكی دیكه بووم
ئه‌وڕۆ له گه‌ڵ هه‌ست ده‌ژیم و جوانی‌و زه‌رافه‌تی ئه‌م دیارده‌یه ره‌نگو بۆیان شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانی ناو به‌حری خه‌یاڵم پێ ده‌به‌خشێت
هیوا و ئاواته‌كان لێك نزیكترن و ئاخافتنی دوو دونیا‌م چركه به چركه له جوانیه‌كان نێزیك ئه‌بنه‌وه
گریانی چاوه‌كانی ئه‌مڕۆم له به‌ر جوانی و خۆشه‌ویستی هیواكانن
هیوا، ئه‌رێ هیوا....
ئه‌و نه‌عمه‌ته‌ی كه دوای هه‌موو كه‌وتنه‌وه‌یه‌ك وادارت ده‌كا له
جاران زیاتر خۆ ڕاگر بی
گه‌ر هیواكان ئازا بژین، بۆ من، بۆ تۆ و بۆ ئه‌وانی تر خوڵقێنه‌ری گه‌وره‌ترین ژینی ئه‌فسانه‌یین له ناو خه‌ون و له خه‌یاڵدا
ئه‌ی بێ هیوا، سه‌یر كه چلۆن وه‌ك چاوچنۆكی تین‌و به خوێن
له ناو گۆمی حه‌زی هیواکانی زه‌وی
خۆت له هیوا حه‌شار داوه
بۆ توانجی گه‌وره‌تر له تیر و گچكه تر له هیوا خۆ هه‌ڵده‌ده‌ی
نه‌كه‌ی، نا، نا
دار‌و به‌رد و گوڵزاری هه‌وارگه‌كه‌م هه‌موو هیوان
بێ ئازارن، هیوادارن، ئه‌گه‌رچی ڕێبوارن
هه‌رچه‌ند تیری بێ به‌زه‌یی دڵۆپه خوێنی له برینه كڵۆڵه‌كان هه‌ڵوه‌راندوه
هیوای بوژانه‌وه بۆ سه‌ركه‌وتن، بۆ نه‌سره‌وتن له تیر
له شمشێر و له هه‌ر زۆڵمێك گه‌وره‌تره
لێم مه‌پرسه هیوام چیه
باش ده‌زانی هیوا له پیتی هه‌ورامان، یانه، وڵات و ئاو، له ناو ده‌فته‌ری خاتراتی تاسه‌ی پیرو لاو هه‌ڵپێچراوه
هیوا جوانترین وشه‌ی دڵی هه‌موو گیانله‌به‌رێكه و له گه‌ڵ ئاوات و ئاره‌زوو دا شه‌یدای وشه‌ی ئازادیه
هیوا دوا وشه‌ی كۆتایی هه‌موو نامه‌یه‌كی پڕ له تاسه‌ی دۆست و خۆشه‌ویستیه
ئه‌ی وشه‌یی بێ ئازاری ناو خه‌یاڵه‌كان
ئه‌ی هیوایه‌تی جوانی دڵبه‌ران
تۆ به هیچ تیرێكی زاڵ نابه‌زیت
هه‌رده‌م هیوای، تۆ نامری
نووسینی: ئاره‌زوو حیسامی
2009-10-29
شه‌وه زه‌نگی پاییزێكی بێ ده‌نگ، پاییزێك كه ته‌نیا بۆ خۆم
ده‌یناسم، كه چلۆن سه‌ری حه‌زی زینده‌وه‌ره‌كان بێ به‌زه‌ییانه بۆ دیارده‌ی كۆتایی ژیان دهباتتنۆكهی ڕووبارێكی بێ فرمێسكی سه‌رزه‌وی و شنه‌بایه‌كی وشكی لاشه ته‌زیو، به‌ره‌و دونیای چاوه‌كانم هێدی هێدی خۆ ده‌رده‌خه‌ن
هه‌ست ئه‌كه‌م ئه‌وڕۆ من خۆمم و دوێنێ كه‌سێكی دیكه بووم
ئه‌وڕۆ له گه‌ڵ هه‌ست ده‌ژیم و جوانی‌و زه‌رافه‌تی ئه‌م دیارده‌یه ره‌نگو بۆیان شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانی ناو به‌حری خه‌یاڵم پێ ده‌به‌خشێت
هیوا و ئاواته‌كان لێك نزیكترن و ئاخافتنی دوو دونیا‌م چركه به چركه له جوانیه‌كان نێزیك ئه‌بنه‌وه
گریانی چاوه‌كانی ئه‌مڕۆم له به‌ر جوانی و خۆشه‌ویستی هیواكانن
هیوا، ئه‌رێ هیوا....
ئه‌و نه‌عمه‌ته‌ی كه دوای هه‌موو كه‌وتنه‌وه‌یه‌ك وادارت ده‌كا له
جاران زیاتر خۆ ڕاگر بی
گه‌ر هیواكان ئازا بژین، بۆ من، بۆ تۆ و بۆ ئه‌وانی تر خوڵقێنه‌ری گه‌وره‌ترین ژینی ئه‌فسانه‌یین له ناو خه‌ون و له خه‌یاڵدا
ئه‌ی بێ هیوا، سه‌یر كه چلۆن وه‌ك چاوچنۆكی تین‌و به خوێن
له ناو گۆمی حه‌زی هیواکانی زه‌وی
خۆت له هیوا حه‌شار داوه
بۆ توانجی گه‌وره‌تر له تیر و گچكه تر له هیوا خۆ هه‌ڵده‌ده‌ی
نه‌كه‌ی، نا، نا
دار‌و به‌رد و گوڵزاری هه‌وارگه‌كه‌م هه‌موو هیوان
بێ ئازارن، هیوادارن، ئه‌گه‌رچی ڕێبوارن
هه‌رچه‌ند تیری بێ به‌زه‌یی دڵۆپه خوێنی له برینه كڵۆڵه‌كان هه‌ڵوه‌راندوه
هیوای بوژانه‌وه بۆ سه‌ركه‌وتن، بۆ نه‌سره‌وتن له تیر
له شمشێر و له هه‌ر زۆڵمێك گه‌وره‌تره
لێم مه‌پرسه هیوام چیه
باش ده‌زانی هیوا له پیتی هه‌ورامان، یانه، وڵات و ئاو، له ناو ده‌فته‌ری خاتراتی تاسه‌ی پیرو لاو هه‌ڵپێچراوه
هیوا جوانترین وشه‌ی دڵی هه‌موو گیانله‌به‌رێكه و له گه‌ڵ ئاوات و ئاره‌زوو دا شه‌یدای وشه‌ی ئازادیه
هیوا دوا وشه‌ی كۆتایی هه‌موو نامه‌یه‌كی پڕ له تاسه‌ی دۆست و خۆشه‌ویستیه
ئه‌ی وشه‌یی بێ ئازاری ناو خه‌یاڵه‌كان
ئه‌ی هیوایه‌تی جوانی دڵبه‌ران
تۆ به هیچ تیرێكی زاڵ نابه‌زیت
هه‌رده‌م هیوای، تۆ نامری
نووسینی: ئاره‌زوو حیسامی
2009-10-29









أضف تعليقا
<<الصفحة الرئيسية