شوان عةزيز
ثةيامنيَرى روناكى نيَت
ث/ ئةو تةشهيرةى لةئيَستادا لةطؤظارو رؤذنامة بةناو ءئةهليةكان ئةكريَت ، بةتايبةتى لظين ئةمانة زؤر بةئاسانى تةشهير بةكةسايةتى و تؤمةت هةلَبةستن و تيَروانينت بؤ ئةو تةشهيرةى لةئيَستا دا ئةكريَت لةذيَر ناوى ميدياى ئازادا ،
هاواربانیخێڵانی\ په‌رده هه‌ڵماڵین له‌سه‌ر راستی هه‌روا کارێکی ئاسان نیه له کۆمه‌ڵگای کوردی و به‌تایبه‌تی بواری رۆژنامه‌گه‌ری چونکه بواری نوسین و رۆژنامه‌گه‌ری ئازاد تازه له دایک بوه‌و هێشتا نه‌گه‌شتوینه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی که بزانین پێنوس چۆن به‌کار ده‌هێنین ، وه هه‌ندێک له گۆڤار‌و رۆژنامه‌کانیش زه‌روره‌ت دروستی نه کردون وبه زمان حالی میله‌تیش له‌قه‌ڵه‌م نادرێن، مه‌یدانی رۆژنامه‌گه‌ریش بوه به‌شه‌رگه‌یه‌ک که‌سه‌رلێشێواوی مرۆڤی کورد له‌م بوارده‌دا راده‌گه‌یه‌نێ ، نوسه‌ری راسته‌قینه‌ش ئه‌وانه‌ن که خوازیاری دۆزینه‌وه‌ی راستین و ئه‌کادیمیانه ره‌خنه ی خۆی ده‌خاته سه‌ر روپه‌ری میدیای ئازاد و لێشی دودڵ نه‌بێ به‌ڵام هه‌ندێک له‌م میدیا‌و نوسه‌ره به‌ناو ئازادانه‌ی کوردستان رێچکه‌ی ره‌سه‌نایه‌تی رۆژنامه‌گه‌ریان له کوردستاندا به‌لارێدا بردوه. زۆرێکیشیان دروستکراون تا ئازاری ده‌رونی به‌تاکی کورد بگه‌یه‌نن و به‌ناپاک و پیسیان بناسێنن به خوینه‌ر, له رێگای ته‌شهیریش جه‌ماوه‌ر به‌چاوی دیکه لێیان بروانێ، که‌وابو ته‌شهیرو ره‌خنه دوشتی له‌یه‌ک جیاوازن و ده‌بێ هه‌مو لایه‌ک ژیرانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره نوسینانه‌دا بکات و به چاوی راستگۆیی له و جۆره گۆڤارانه نه‌روانێت.
ث/ بؤ ميدياى ئازاد لةئيَستادا رؤِلَى ئؤثؤزسيؤن ئةبينيَت و لايةنطريى لايةنيَك ئةكات .
هاواربانیخێڵانی\ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه که ده‌مه‌وێ له‌م وه‌ڵامه‌دا دوباره بکه‌مه‌وه که نه‌میدیای ئازاد به‌رچاو ده‌که‌وێت و نه نوسه‌ری ئازادیش به‌ڵکو هه‌ر یه‌ک له ژێر په‌رده‌یه‌کدا کار ده‌که‌ن و له‌و لاشه‌وه ده‌وری ئۆپۆزسیون ده‌بینن ، که ئه‌م مه‌جاله مه‌جالێکی چه‌واشه‌کارانه‌یه و له خشته بردنی خوێنه‌ر به‌ولاوه هیچی تری لێ هه‌ڵناکڕێ. له‌راستیشدا مه‌سه‌له‌که زۆر رون و ئاشکراو ساده‌یه گه‌ر مرۆڤی کورد بیه‌وێ بگاته راستی .
ث/ بؤ ئؤثؤزسيؤن لةكوردستان ثيَى ئاسايية لةهةلَبذاردنى داهاتوو هاوثةيمانى لَةطةلَ لايةنيَكى عةرةبيدا بكات كة ئةو لايةنة لايةنيَكى شؤظيَنى و دذ بةدةس كةوتةكانى هةريَمة ، بةلاَم ثيَى ئاساييى نية هاوثةيمانى لَةطةلَ لايةنيَكى كورديدا بكات .
هاواربانیخێڵانی\ ئه‌وه رای خۆمه که هه‌رلایه‌نێکی ئۆپوزسیون له کوردستان هاو په‌یمانه‌تی له گه‌ڵ شۆڤینستی عه‌رب وه‌یان هه‌ر قه‌واره‌یه‌کی دیکه‌ی عه‌ربی ببه‌ستێت و پشت له هاوزمانانی خۆی بکات ئه‌وکاته‌به ئه‌رکی میله‌تی ده‌زانم ناسنامه‌ی کوردبونیان لێ وه‌ر بگیرێته‌وه . چونکه بۆ پرسێکی وا گرنگ و چاره نوسساز رێگایه‌ک نیه بۆ موبه‌ڕیر.
ث/بؤ خةريكة دةسكةوتةكان و ئةزموونةكة ئةكةويَتة ذيَر مةترسيةوة بةوةى ضةند لايةنيَك تةنها بةرذةوةندى خؤيان و ليستةكةيان ئةويَت ، بؤ ئةو لايةنة رِةضاوى بارودؤخى هةريَم و ناوضةكة ناكات .
هاواربانیخێڵانی\ چونکه به‌رژه‌وه‌ندی حیزبێک یان تاقمێک له‌م واقعیه‌دا ده‌خه‌نه سه‌رو سه‌ده‌یه‌ک قوربانیدان و به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاکانی گه‌ل ، وه بنه‌مای ئه‌م تێروانینه پێچه‌وانه‌ی پێک هێنانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی وگه‌شبینی دوارۆژی میله‌تێکه .
ث/ ثيَت وانية لةئيَستادا ثرؤسةى ئؤثؤزسيؤن لةكوردستان ناشيرن ئةكريَت ، مافى لايةنى تريش ئةخوات و ئؤثؤزسيؤن ناشيرن ئةكات بة و ناراستطؤيةى خؤيان ثيَشتر ئةيان ووت ضؤن ئةبيَت مووضةى ئةندام ثةرلَةمان ئاوابيَت , شووقةيان بؤ بكردريَت و ثاسةوان و سةيارةيان هةبيَت هةر خؤيان ئيَستا ئةنامانى طؤران شةر ئةكةن لةرؤذنامةى هاولاَتى باس ئةكةن دةلَيَن حكوومةت كةمتةرخةم بووة لةوةى كة شووقة و سةيارة و ثاسةوانى بؤ دابين نةكردوون تيَروانينى جةنابت "
هاواربانیخێڵانی\ ئۆپۆزسوێن به مانای به‌ر هه‌ڵستکاری له راستی ، به‌ر هه‌ڵست له گه‌نده‌ڵی به هه‌ردو جۆره‌که‌ی، ده‌ستنیشان کردنی خاڵه لاوازه‌کان، هاندان بۆ کاری باشتر‌و خزمه‌تگوزاری پێویست له هه‌مو مه‌جاله‌کاندا، کار کردن له‌سه‌ر بنه برکردنی مه‌حسوبیه‌ت ، ئاسانکاری له کاروباری رۆژانه‌ی هاوڵاتیان ، قسه کردن له سه‌ر چاودێری دارایی و هتد...... بانگه‌شه‌ی ئۆپزسوێن له سه‌ره‌تادا زۆرێک له خه‌ڵکی کوردستانی توشی سه‌ر سورمان کرد به به‌ڵێنه‌کانیان به‌ڵام ده‌رنجام رویه‌کی دیکه‌یان نیشانی میله‌ت و ده‌سه‌ڵاتیش دا ، به‌داخه‌وه په‌یامی ئه‌وان بۆ خه‌ڵکی کوردستان شتیکی دیکه بو نه‌ک شوقه‌و پاساوان به‌ڵام که‌هاتن هه‌مو به‌ڵێنه‌کانیان وه‌لا ناو ئێستاش شینی هه‌ریسه‌که ده‌که‌ن.
ث/ رةخنةكانى راطةياندنى ئؤثؤزسيؤن رةخنةكانيان لةئيَستادا رووخيَنةرن وةياخوود دروست كةرن بؤ ئةزموون و دةسكةوتةكانى هةريَم
هاوار بانیخێڵانی\ ئه‌وه‌نده‌ی من موتابه‌عه‌ی راگایاندنی ئۆپوزسوین ده‌که‌م ره‌خنه‌ی بنیات نه‌رم لێ نه بینیون یان روی کامێرایان ئاراسته‌ی پرۆژه‌یه‌ک نه کردوه که ئه‌نجام دراوه به‌ڵام له هه‌رشوێنێ که‌لاوه‌یه‌کیان به‌ر چاو که‌وتبێت ریپۆرتاژێکیان لیهێناوه‌ته به‌ر هه‌م .
ث/ جةنابت ثيَت باشة ضؤن كورد بةشدارى لةهةلَبذاردنى داهاتوو بكات يةك دةنطى و يةك ليستى وةياخوود فرةليستى كامةيان زةمانةتة بؤ ثاراستنى دةسكةوتةكان و ئةزموونةكةى هةريَم و ناوضة كيَشةلةسةردارةكان .
هاواربانیخێڵانی \ کورد ته‌نها به یه‌کگرتویی ده‌توانێ له چوارچێوه‌ی عێراقدا ده‌ستکه‌وته‌کانی بپاریزێ و هه‌م گوێشی لێ بگیرێ.
ث/ ئايا ئةطةر كورد بة فرةليستى بةريَ بكةويَت ، ضاوةروانى ئةوة ئةكريَت لةثةرلةمانى ئيراق ليستى طؤران يةك هةلَويَست بيَت لةطةلة ليستى كوردستانى لةثةرلةمانى ئيراق زةمانةت هةية بؤ ئةممة "
هاواربانیخێڵانی\ لیستی گۆران به‌لیستێکی تاک ره‌و ده‌ناسم وه‌پێم وایه ئه‌وان تروسکایه‌ک شک ببه‌ن بۆ سه‌رکه‌وتن ئه‌وا هاورێ نابن له‌گه‌ڵ لیستی کوردستانی . له‌لایه‌کی دیکه گه‌ر لیستی گۆران یه‌ک هه‌ڵوێست نه‌بێت له گه‌ڵ لیستی کوردستانی ئه‌وکاته گومانه‌کان ده‌بن به‌راست.
shwanaziz@ymail.com









أضف تعليقا
<<الصفحة الرئيسية