نامه‌یه‌کی کراوه‌و گرنگ بۆبه‌رێز نێچیره‌وان بارزانی,تکایه ئه‌وه‌ی له حوکمه‌ت کردت نیوه‌ی ئه‌وه له حیزب‌دا بکه ؛ هاواربانیخێڵانی.

هه‌ر وه‌ک ئاشکرایه‌و پێویست به‌وه ناکات له‌م نامه‌یه‌دا قه‌وانه کۆنه‌کان لێبدمه‌وه‌و بیکه‌مه قه‌وانه‌که‌ی ( تورکه) و هه‌ر به ئاوازێک زه‌نگی پێشنیار‌و داواکاریه‌کان گوێی به‌رێزتان و مه‌کته‌بی سیاسی پێ که‌ڕ بکه‌م و هه‌ر ئه‌وه بڵێمه‌وه که مه‌کته‌بی سیاسی به‌هۆی میزاجیانه‌وه له‌لایه‌ک ریزه‌کانی پارتیان به‌ره‌و ئه‌قارێکی مه‌ترسیداردا برد‌و له‌لایه‌ک فه‌زڵه‌ی که‌سانی نادلسۆزو بیتواناونه‌شاره‌زایان دا به‌سه‌ر که‌سانی دلسۆزو شاره‌زاو ئازا‌و بویردا! منیش له کاتیکدا ئه‌م نامه‌یه ئاراسته‌ی جه‌نابتان ئه‌که‌م که چه‌ندرۆژێکه ماڵئاوایتان له ده‌سه‌ڵاتی حوکمی کرد و له ئاینده‌دا وه‌ک سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان به وه‌کاله‌ت ده‌ست به‌کار ده‌بن ، به‌ڕه‌غمی ئه‌وه‌ی که له کابینه‌ی پێنجه‌م جێگای ده‌ستان دیار‌و به‌ر چاو بوه ، هه‌ر له‌سۆنگه‌ی ئه‌م دڵسۆزیه‌تان له کابینه‌ی پێشوی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هانی دام که نامه‌یه‌کی له‌م شێوه‌تان ئاراسته بکه‌م و داوای ئه‌وه له به‌رێزتان بکه‌م له‌سه‌ر هه‌مان هه‌ڵوێست و دڵسۆزی له کاری ئاینده‌تان به‌رده‌وام بن و ریزه‌کانی پارتی له ده‌ست ئه‌و نه‌خۆشیه کوشنده ئینقاز بکه‌ن که له ئه‌نجامی نه‌زانین و به میزاج کارکردن یه‌خه‌گیری ریزه‌کانی پارتی بووه، بچنه‌وه به‌مێژوی پارتیدا‌و له گۆشه نیگای نه‌ته‌وه‌ییه‌وه پارتی به جه‌ماوه‌رو هه‌وا دارانی جارێکی تر بناسێننه‌وه! چونکه ناساندنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌رو دڵسۆزانی پارتی فاکته‌رێکی گرنگه‌و دڵسۆزانی پارتیش تا هه‌نوکه ستایشی رابوردوی ئه‌م حیزبه ده‌که‌ن نه‌ک ئێستای، که دڵنیام ئه‌و دروستکردنه‌ش ئاراسته‌ی سیاسیش دیاری ده‌کات. پارتی دیموکراتی کوردستان له سه‌ده‌ی رابوردوداو تا چه‌ند ساڵێکیش پێش ئێستا هه‌ر به هۆشیارییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵ پێشهاته‌کاندا ده‌کرد تا سه‌لماندی خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات و بونی خۆیه‌تی، هه‌مو ئێه‌مه‌ش هه‌ست به‌وه ده‌که‌ین که پارتی مێژویه‌کی پرله سه‌روه‌ری تایبه‌ت به خۆی هه‌یه ، به‌ڵام دڵسۆزی و به‌خه‌مه‌وه‌بونی حیزبه‌که‌مان زۆرێک له دڵسۆزانی ناچار به‌وه‌کرد که به‌هۆی گوێ نه‌گرتن لێمان په‌نا وه‌به‌ر نوسین و رخنه‌ی توند به‌رین و له رێگای نوسینه‌وه قه‌ره‌بوی ئه‌و هه‌مو ناسۆرییانه بکه‌ینه‌وه که له دڵماندا په‌نگی خواردبویه‌وه‌و ئه‌نجامه‌که‌شی زه‌ره‌ر مه‌ندی لێ که‌وه‌ته‌وه بۆمان، بۆیه گه‌ر به‌رێزتان له ئاینده‌دا سه‌نگه‌ری دڵسۆزانه بگرن بۆ خزمه‌تی پارتی و له خزمه‌ت ئه‌و ئامانجانه‌دابن بۆ به پارتی کردنه‌وه‌ی پارتیه‌کان ئه‌وا کاردانه‌وه‌که ئومێد به‌خش ده‌بێت و زیاتر ریزه‌کانی پارتی به دڵسۆزانه‌وه به‌ره‌و پیری ئامانجه پیرۆزه‌کان هه‌نگاو ده‌نێن ، خۆ گه‌ر هه‌ر دێزه به‌ده‌رخۆنه‌که‌ی جارانیش بێت ئه‌وا به‌یکجاری ده‌ست له هه‌مو ئومێدێک هه‌ڵ ده‌گرین و به‌ره‌و ماڵوێرانی و شکست خۆ ئاماده ده‌که‌ین و پیوه‌ره‌که‌ش زیاتر لنگه‌و قوچ ده‌بێته‌وه زیاتریش مه‌یدان چۆڵ ده‌بی که هه‌ر وه‌ک له چه‌ند مانگی رابوردو به چاوی خۆمان بینیمان.
بۆیه وه‌ک دڵسۆزێک تکام وایه ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه به‌هه‌ند وه‌ر بگره.
أله‌ده‌ست نه‌دانی مه‌رکه‌زێت. ب| نامه‌و ته‌له‌فونه‌کانی واسطه پشتگوێ بخرێت. ط- ته‌قیمه‌کان با له رێگای قه‌واعیده‌وه بێت واته ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو بۆ شانه بنکه‌ی و سه‌ره‌کیه‌کان بگه‌رێته‌وه.س- راپۆرتی مانگانه‌ی شانه بنکه‌یی و سه‌ره کیه‌کان بگاته مه‌کته‌بی سیاسی. ج- له نێوان چه‌ند مانگێکدانوێنه‌ری مه‌کته‌بی سیاسی کۆ ببێته‌وه له گه‌ڵ شانه حیزبیه‌کانداو گوێ بۆ ره‌خنه‌و پێشنیاره‌کانیان بگیرێ و به‌چاوی راستگۆیی لێیان بروانرێت و هان بدرێن به جه‌رائه‌ته‌وه قسه‌و باسی خۆیان بکه‌ن ئه‌ویش به ئاماده‌بونی لیژنه‌ی رێکخراوو ناوچه و فێری شه‌فافیه‌ت بکرێن و له‌مپه‌رێک نه‌مێنێ بۆ رێگا گرتن له ده‌ر برینی ره‌خنه‌و پێشنیار‌و داخوازیه‌کانیان جێ به‌جێ بکرێت و ئاستی بژێویان چاک بکرێت تا ئه‌وانیش وه‌ک پێویست به ئه‌رکو راسپارده‌کان هه‌ستن و دڵسۆزی له کاره‌کانیاند بنوێنن. ح- له‌گه‌ڵ راپۆرتی مانگانه‌ی لقدا با راپۆرتی ناوچه‌و رێکخراوو شانه حیزبیه‌کانی له‌گه‌ڵ هاوپیج بێت ، خاڵی .ح. خاڵیکی یه‌کجار گرنگه که ناکرێ لێره‌دا هۆکاری ئه‌م خاڵه ده‌ستنیشان بکه‌م. خ- بۆ هه‌ر سکاڵایه‌کی حیزبی هه‌ر هه‌ڤاڵیک با درگای مه‌کته‌بی سیاسی بۆ ئاوه‌ڵابێت به‌مه‌رجێک ئه‌و سکاڵایه نه شاردرێته‌وه‌و بگاته ده‌ستی جه‌نابتان. د. بنه بر کردنی مه‌حسوبیه‌ت. زال- پێکهێنانی لیژنه‌یه‌کی دڵسۆز بۆ چاودێری کردنی دارایی لق و ناوچه‌کان. ڕ. گه‌رانه‌وه‌ی هه‌مو ئه‌و دڵسۆزانه بۆسه‌ر کاری حیزبیان که به‌هه‌ر بیانویه‌ک په‌راوێز خراون. زای. دامه‌زراندی کۆمه‌ڵه‌یه‌ک بۆپێشمه‌رگه‌دێرینه‌کان.س. هه‌رهه‌ڤاڵیک سزای حیزبی درا ئیمتیازی زیاتری له‌وه‌ی خۆی پێ نه‌درێت. س. سودله توانا‌و دڵسۆزی کادروه‌ر بگیرێت و له‌کاتی پێویست هه‌ر به‌و پله‌وه له شوێنی باڵاتر کاری پێ بدرێت تا له‌و تاقیکردنه‌وه سه‌رکه‌وتو ده‌بێت و پاشان بریاری ئیمتیازی ئه‌و شوێنه‌ی به مه‌رکه‌زی بۆ ده‌ربکرێت. ش. سودله توانای که‌سایه‌تیه‌کان وه‌ربگیرێ و به‌ره‌و پیریان هه‌نگاو بنرێ. ص . وه‌سڵی خواردن و خواردنه‌وه‌و ده‌عوه‌ت به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ک قه‌ده‌غه بکرێت و له‌م روه‌وه چاودێری بکرێ. ض. بنه‌برکردنی هه‌وه‌س بازی له ئه‌سنای ده‌وامی حیزبی‌دا واته له لق و ناوچه‌کان . ض. وه‌ڵامی نوسراوه‌کان له‌کاتی خۆیدا بدرێته‌وه به ئاو به‌نا تاکادر توشی قه‌له‌قی و چاوه‌روانی نه‌بێت. به‌رێز کاک نێچیره‌وان به‌نده به‌م نه‌خوێنده‌واری خۆمه‌وه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م له ده‌ست هات که بۆ به‌رێزتانم نوسیوه که تکام وایه با له کاری حیزبی‌دا بکه‌وینه‌وه دارا دوداری دی و رێکخستنه‌کانی پارتی له‌سه‌ر ئه‌ساسی په‌روه‌رده‌یی بێت نه‌ک له پرێک بیکه‌ن به‌کورێک . که هیوادارم ئه‌م نامه‌یه‌ی من چاو لێبکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پارتی له‌م قه‌یرانه ده‌رباز بکرێت و له‌م قۆناغه پیریه‌یدا ده‌ست به‌باڵیوه بگرین و به‌هه‌مو لایه‌کمانه‌وه نه‌هێڵین ماڵئاوایمان لێبکات .. له‌گه‌ڵ حورمه‌تم . پێشمه‌رگه‌ی دێرین هاوارعبدالقادرفارس، قورنه‌ی ئاسیا ، سه‌رگۆی زه‌وی ،قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێر Hawar6868@yahoo.com









أضف تعليقا
<<الصفحة الرئيسية